بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکه) دەستگیر کرد کە تەقەی کردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمشەو لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک تەقەی کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەکەرەکەیان دەستگیر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دەستیش گیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێ کردبوو.
جه‌ختیشی كرده‌و كه ئێستا تۆمەتبار (س. ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان له‌گه‌ڵی بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.