Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:42

بزانه‌ كه‌شوهه‌وای شاره‌كان له‌ سه‌ری ساڵ چۆن ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای رۆژانی سه‌ری ساڵی له‌ شاره‌كان ڕاگه‌یاند كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و دووسبه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی دەكرێت باری کەشوهەوای شارەكانی هەرێم بۆ رۆژانی هەینی و شەموو و یەکشەم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-

کەش بە شێوەیەکی گشتی جێگیر ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور ده‌بێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەتایبەتی لە کاتەکانی شەودا.

پله‌كانی گه‌رماش له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

هەولێر: نزمترین پلەی گەرما لەنێوان (4 - 6) پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەش لە نێوان (14 - 16) پلەی سیلیزی دەبێت.

سلێمانی: نزمترین پلەی گەرما لەنێوان (2 - 4) پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەش لە نێوان (12 - 14) پلەی سیلیزی دەبێت.

دهۆک: نزمترین پلەی گەرما لەنێوان (3 - 5) پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەش لەنێوان ( 13 - 15) پلەی سیلیزی دەبێت.

کەرکووک: نزمترین پلەی گەرما لەنێوان (4 - 6) پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەش لەنێوان (16 - 18) پلەی سیلیزی دەبێت.

هەڵەبجە: نزمترین پلەی گەرما لەنێوان (1 - 3) پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەش لەنێوان (13 - 15) پلەی سیلیزی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.