ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، به‌مه‌ش دووهمساڵه له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت هه‌ر له به‌رزی بمێنێته‌وه هه‌رچه‌نده به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كه‌م به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئۆكراینا و كه‌می داخوازی وڵاتی چین كه گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وته.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان 44 سه‌نتی هاته سه‌ر و به ڕێژه‌ی 0.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه 83.9 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره نه‌وته به ڕێژه‌ی 1.2% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه و هه‌ر به‌رمیلێك 48 سه‌نتی هاته سه‌ر یاخود به ڕێژه‌ی 0.7% به‌رزبووه‌وه، ئێستا به 78.88 دۆلاره .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022 به ڕێژه‌ی 5.76% به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه تۆمار بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021 هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو به ڕێژه‌ی 50.2% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.