Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:03

جوتیار عادل واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای كۆتاهاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، ڕاسته‌وخۆ لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی پشووه‌كان و پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات، لیستی دابه‌شكردنی دوایین مووچه‌ی ئه‌مساڵ دوا كه‌وت و كه‌وته‌ ساڵی نوێوه‌.

جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ته‌واوی ساڵی 2022 حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا دوو جار 200 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت، ته‌واوی مانگه‌كان مووچه‌ی دابه‌ش كردووه‌.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێن حكوومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناره‌كه‌ بنێرێ كه‌ هی هه‌ریه‌ك له‌ مانگه‌كانی 11 و 12ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ پێشتریش حكوومه‌تی عێراق وه‌ك مافێكی یاسایی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ناردنی له‌سه‌ر دابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.