به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له هه‌رێمی كوردستان زیاتر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر له‌نێوان 152 هه‌زار و 500 دینار بۆ 153 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
له شاری به‌غداش نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئێستا له‌نێوان 152 هه‌زار و 750 بۆ 153 هه‌زار و 500 دیناره.
دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ پێنجشه‌م بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕێوشوێنی نوێ و به‌په‌له‌ی بۆ دابه‌زینی نرخی دۆلار گرته‌به‌ر و ده‌روازه‌كانی فرۆشتنی دۆلاری له بانكه‌كان زیاد كرد و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی خستنه بازاڕی دۆلاریشی زیاتر كرد.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و له هه‌ندێ ناوچه و پارێزگای عێراق نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته 160 هه‌زار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.