به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه سه‌رما و به‌فربارینه مێژووییه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه، تا ئێستا 61 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه: ته‌نیا له شاری بوفاڵۆ له ویلایه‌تی نیۆیۆڕك تا ئێستا ته‌رمی 39 كه‌س دۆزراوه‌نه‌ته‌وه كه به‌هۆی سه‌رما و به‌فربارینه‌وه ڕه‌قبوونه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌كه زیاتریش ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوون تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه بپشكنن.
ئاژانسی (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: له شاری بوفاڵۆ ته‌رمی 4 كه‌س له‌نێو ئۆتۆمبێل دۆزراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌رمی 11 كه‌سی تر له‌نێو ماڵه‌كانیان و 17 كه‌سی تریش له ده‌ره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری بوفاڵۆ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و توانه‌وه‌ی خێرای به‌فره‌وه، لافاویش له شاره‌كه‌یان دروست ببێت.
شه‌وی ڕابردوو هاووڵاتییانی شاری بوفاڵۆ هه‌واڵێكی خۆشیان پێ ڕاگه‌یه‌نرا، كاتێك ماڕك بولونكارزی پارێزگار هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌بای بۆ ته‌واوی شاره‌كه ڕاگه‌یاند.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆڵێكی سه‌رمای به‌تین و به‌فربارینی ڕاده‌به‌ده‌ری مێژوویی به‌شێكی زۆری ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه و به‌تایبه‌تیش له شاری بوفاڵۆ كه به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه ته‌نانه‌ت تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوونیش ناتوانن كاره‌كانی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.