Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:01

نرخی گاز لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

کوردستان TV
100%

نرخی گاز ئەمڕۆ هەینی 30ـی 12ـی 2022 لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو بە ڕێژەی 11% دابەزی بۆ خوار 850 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک.

لەدوای 21ـی شوباتی ئەمساڵەوە بۆ یەکەمجارە نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا بۆ خوار ئاستی 850 دۆلار دابەزی.

تاوەکو کاتژمێر 02:49ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی مۆسکۆ، نرخی گاز بە پێوەری TTF کە گەورەترین پێوەرە لە ئەوروپا و دەکەوێتە هۆڵەندا، بە ڕێژەی 11% دابەزی و گەیشتە 839 دۆلار و 3 سەنت بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببووەوە، ئەمە بۆ یەکەمجارە نرخی گاز لە ئەوروپا بەمشێوەیە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.