Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:28

لە تورکیا بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە 11 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەمڕۆ هەینی 30ـی 12ـی 2022 لە خواردنگەیەکی پارێزگای ئایدن لە تورکیا تەقینەوە ڕووی دا، بەهۆیەوە 7 کەس گیانی لەدەست دا کە 3ـیان منداڵن.

حوسێن ئاکسۆی پارێزگاری ئایدن ڕایگەیاند: تەقینەوەکە لە خواردنگەیەک ڕووی داوە لە کاتێکدا کە کرێکارەکان خەریکی گۆڕینی یەکێک لەو بوتڵە غازانە بوون بۆ کارپێکردنی سۆپا.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، 7 کەس بەهۆی تەقینی بوتڵە غازەکەوە گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش گەیەنراونە نەخۆشخانە.

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە، دوو لە بریندارەکان بەهۆی خۆهەڵدانیان لە نهۆمی دووەمی پەنجەرەی ئەو خواردنگەیەوە برینداربوونە، بۆ ڕزگاربوونیان لە ئاگرەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.