Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:16

پایسكلسوارانى كۆیه‌ و دهۆک پێشه‌نگى پاڵه‌وانێتى كوردستان بوون

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، پایسكلسوارانى كۆیه‌ و دهۆک پێشه‌نگى پاڵه‌وانێتى كوردستان بوون.

لە ڕاگەیەنراوێک لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30-12-2022 به‌ چاودێرى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى كوردستانى له‌سه‌ر ئاستى تاک به ‌كۆمه‌ڵ بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان و پێشكه‌وتووانى كوڕان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى شێخ توراب له ‌شارى هه‌ولێر رێكخست.

ڕاشیگەیاند: پێشبڕكێكانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شدارى تیپى پایسكلسوارانى كوڕانى یانه‌كانى (دهۆك و كۆیه‌ و بابه‌گوڕگوڕ و ئاڵتون كۆپرى و سۆلاڤـ) و به‌ئاماده‌بوونى موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگرى سه‌رۆک و تاهیر عه‌زیز ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان و  وشیار ره‌فیق سه‌رۆک و كه‌نعان ئیسماعیل جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ناوبژیوانان به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان ئەنجامەکانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

*ئه‌نجامى تاك/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ پێشكه‌وتووانى كوڕان (60 كیلۆمه‌تر) به‌به‌شدارى 14 یاریزان:

1-سه‌ربه‌ست عه‌بدوڵڵا/ كۆیه‌ (1:33:24)

2-وه‌هبى سلێمان/ دهۆك (1:33:24)

3-نه‌وزاد مسته‌فا/ كۆیه‌ (1:33:24)

4-محه‌مه‌د محه‌مه‌دعه‌لى/ كۆیه‌ (1:37:11)

*ئه‌نجامى تیپ/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ پێشكه‌وتووانى كوڕان (60 كیلۆمه‌تر):

1-تیپى یانه‌ى كۆیه‌ (4:43:59)

2-تیپى یانه‌ى دهۆك (5:02:23)

3-تیپى یانه‌ى بابه‌گوڕگوڕ (5:09:44)

4-تیپى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى (5:52:23)

*ئه‌نجامى تاك/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ تازه‌پێگه‌یشتووانى كوڕان (20 كیلۆمه‌تر) به‌به‌شدارى 8 یاریزان:

1-هه‌ستیار فه‌تحوڵڵا/ كۆیه‌ (21:47)

2-محه‌مه‌د سادق/ دهۆك (21:57)

3-یوسف عیرفان/ دهۆك (23:41)

4-حسێن ئازاد/ دهۆك (24:44)

*ئه‌نجامى تیپ/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ تازه‌پێگه‌یشتووانى كوڕان (20 كیلۆمه‌تر):

1- تیپى یانه‌ى دهۆك (1:10:22)

2-تیپى یانه‌ى سۆلاڤـ  (1:29:40)

3-تیپى یانه‌ى كۆیه‌  (1:30:16)

لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە دواجاریش به‌ كۆتاییهاتنى پێشبڕكێكانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگرى سه‌رۆک و تاهیر عه‌زیز ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان و  وشیار ره‌فیق سه‌رۆک و كه‌نعان ئیسماعیل جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ خه‌ڵاته‌كانیان به‌سه‌ر یاریزان و تیپه‌ براوه‌كان و راهێنه‌رانیان دابه‌شكرد. هەروەها خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی و یەكێتی پایسكلسواری پێشكەشی یاریزان وەهبی سلێمان كرا كە بەم دواییە لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب میدالیای زێڕی بەدەستهێنا بوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.