Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:04

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ هەینی 30ـی 12ـی 2022 چەند پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا سابیر هۆبه‌سوته‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا سابیر هۆبه‌سوته‌یی،

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری ئایینی مامۆستا مه‌لا ( سابیر هۆبه‌سوته‌یی )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و که‌سوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین. خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا ( سابیر ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

30ـی کانوونی یەکەمی 2022

……….......................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ بەڕێز عه‌دنان غازی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز عه‌دنان غازی،

به‌دڵگرانییه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو ( حه‌ربیه‌ محه‌مه‌د ) دایکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

30ـی کانوونی یەکەمی 2022

……….......................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی هیوا سابیر فه‌ره‌ج

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی هیوا سابیر فه‌ره‌ج،

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک ( هیوا سابیر فه‌ره‌ج )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.

انا للە و انا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

30ـی کانوونی یەکەمی 2022

……….......................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز به‌درخان زاوێته‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز به‌درخان زاوێته‌یی،

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو ( مراریخان حوسێن مسته‌فا )دایکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

30ـی کانوونی یەکەمی 2022

……….......................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی محه‌مه‌دی خه‌یات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حاجی محه‌مه‌دی خه‌یات،

به‌داخێکی زۆرەوه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان کاک ( محه‌مه‌د ئیبراهیم خدر ) ناسراو به‌ ( حاجی محه‌مه‌دی خه‌یات )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و که‌سوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی ( محه‌مه‌د ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیه راجعون

باره‌گای بارزانی

30ـی کانوونی یەکەمی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.