Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:06

پێشمەرگە لەم ناوچانە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 30ـی 12ـی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام داوە کە گومان دەکرا پاشماوەکانی داعشی لێبێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لیوای 5ـی پیادە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە گوندەکانی قەرەبڵاغ، چەمی کوڵەجۆ، سەرچەم، ئوم حونتە و باخی حاجی غالب ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی گەڕان و پشکنین و کێوماڵ کردنی ئەو ناوچانانەیە کە گومان دەکرا پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشی لێبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختی کردەوە کە ئەمەش بۆ سەقامگیرترکردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ناوچەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.