Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:04

لە ماوەی ساڵێكدا 200 ملیار دۆلاری لەدەست داوە.. بزانە ئەو كەسە كێیە ؟

کوردستان TV
100%

ئیلۆن ماسك، بازرگانێكی ئەمریكی، دامەزرێنەری كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی تێسلا، لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا نزیكەی 59%ی سامانەكەی لەدەستداوە و بووە یەكەم كەس لە جیهاندا 200 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.
سامانی ماسك كە تەمەنی 51 ساڵە، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بۆ 137 ملیار دۆلار، دوای داڕمانی پشكەكانی تێسلا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، لەنێویاندا لە ڕۆژی سێشەممەدا بە ڕێژەی 11% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەپێی پێوەرەكانی بلومبێرگ ملیاردێرەكان.
سامانەكەی لە 4ی تشرینی دووەمی 2021 گەیشتە لوتكەی 340 ملیار دۆلار و وەك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان مایەوە تاوەكو لەم مانگەدا لەلایەن بێرنارد ئارنۆڵی فەرەنسییەوە لە پلەی یەكەم دوورخرایەوە.
تێسلا لە ساڵی 2022دا نزیكەی 70%ی بەهای خۆی لەدەستدا دوای دواكەوتنی بەرهەمهێنان لە چین، وەبیرهێنانەوە و ترسی لای وەبەرهێنەران هەیە كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە سەرنجی لە كۆمپانیاكە لابردووە دوای ئەوەی ڕۆڵی نوێی خۆی وەك سەرۆكی تویتەر وەرگرتووە.
بەهای بازاڕی كۆمپانیای تێسلا لە 3/1/2021 گەیشتە لوتكەی مێژوویی، نزیكەی 864 ملیار دۆلار كەمیكردووە، ئەمەش وایكردووە لە لیستی 10 گەورەترین كۆمپانیای تێسلا لەڕووی بەهاوە دەربچێت.
ئێستا تێسلا كەمێك لە سەرووی كۆمپانیای دروستكەری نیمچە هێڵكاری Nvidia دایە كە سەرمایەی بازاڕی 374.07 ملیار دۆلارە.
سەرچاوە: ئاژانسەكان
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.