Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:34

ئای پی ئای: لە ساڵی 2022دا 66 رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا كوژراون

کوردستان TV
100%

ئەنستیتوی راگەیاندنی نێودەوڵەتی (IPI) كە ناوەندی سەرەكی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسایە، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ساڵی 2022 لە روانگەی ئاسایشی رۆژنامەنووسانەوە زۆر "وێرانكەر" بووە و لە ماوەی ئەمساڵدا 66 رۆژنامەنووس و راگەیاندنكار لە كاتی ئەركەكانیاندا كوژراون.
لەم بارەیەشەوە ئەنستیتوەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا دەربارەی ئەو راگەیاندنكارانەی بەهۆی پیشەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە زانیاری خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە ساڵی 2021دا 45 راگەیاندنكار كوژراون بەڵام ژمارەكە لەمساڵدا بۆ 66 راگەیاندكار بەرز بووەتەوە.
ئەنستیتووەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لەمساڵدا 14 رۆژنامەنووس لە مەكسیك و نۆ رۆژنامەنووسیش لە جەنگی رووسیا-ئۆكراینادا كوژراون.
باس لەوەش كراوە كە دڵتەزێنترین رووداوی 2022، كوژرانی پەیامنێری كەناڵی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبوعاقیلە بووە لە كاتی رووماڵكردنی هەواڵ لە كەناری رۆژئاوا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.