وەزارەتی بەرگری ژاپۆن، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند، كۆریای باكوور 3 مووشەكی بالیستیكی هەڵداوە كە لە ئاوەكانی كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی كۆریادا نیشتوونەتەوە، كە لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تایبەتی ژاپۆن بوون.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، مووشەكەكان نزیكەی 350 كم (217 میل) لە بەرزترین بەرزی نزیكەی 100 كم (62 میل) ڕۆیشتوون.
وەزارەتەكە ئیدانەی هەڵدانی مووشەكی بالیستیكی ئەم دواییەی پیۆنگیانگی كرد و ڕایگەیاند، هەڵدانی دووبارەی كۆریای باكوور "هەڕەشە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ژاپۆن و ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵدانی ئەو جۆرە موشەكی بالیستییە پێشێلكردنی بڕیارە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە و ژاپۆنیش ناڕەزایەتییەكی توندی دژی كۆریای باكوور تۆماركردووە.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن :كۆریای باكوور 3 مووشەكی بالیستیكی هەڵداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.