Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:49

حکوومەتی بەڕازیل بۆ کۆچی دوایی پێلێ سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی، پێلێ لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، حکوومەتی بەڕازیل سێ رۆژ ماتەمینی لە وڵاتدا راگەیاند.

بڕیاری راگەیاندنی ماتەمینییەکە بە واژووی سەرۆکی بەڕازیل، جاییر بۆلسۆنارۆ لە رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاوبوویەوە و تیایدا هاتووە: وەک ئاماژەی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەدسۆن ئارانتێس دۆ ناسسیمێنتۆ، ناسراو بە 'پێلێ' لە رێکەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بڕیارنامەیەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری رادەگەیەندرێت.

بۆلسۆنارۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دەربارەی کۆچی دوایی پێلێ نووسیوویەتی: نزا دەکەم بۆ ئەوەی تەواوی خێزان و هاوڕێکانی ئەم رۆژە سەختانە تێبپەڕێنن. پێلێ تۆپی پێی گۆڕی بۆ وەرزش و کەیفخۆشی، ناوی بەڕازیلیشی لە بواری تۆپی پێدا بە جیهان ناساند. هیوای دڵنەوایی و ئارامی بۆ خێزان و خۆشەویستانی دەخوازم.

پێلێ لە 29ی تشرینی دووەمەوە لە نەخۆشخانەی ئالبێرت ئاینشتاین لە شاری ساوپاولۆ پایتەختی بەڕازیل، لەژێر چارەسەردابوو و دواجاریش هەر لەو نەخۆشخانەیە و لە تەمەنی 82 ساڵیدا بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

بڕیاریشە رێوڕەسمی ماتەمینی پێلێ لە سێی کانوونی دووەمدا لە یاریگای سانتۆس بەڕێوەبچێت کە پێگەیەکی گەورەی لە مێژووی وەرزشی ئەو یاریزانە جیهانییەدا هەبووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.