Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:10

مشك پەرلەمانی بەریتانیا داگیر دەكات

کوردستان TV
100%

پێداچوونەوەیەكی فەرمی كە لە بەریتانیا ئەنجامدرا، دەركەوت پەرلەمان پڕە لە مشك كە لە تەڵەكان ڕزگاریان دەبێت، سەرەڕای ئەوەی ساڵانە دەیان هەزار پاوەند خەرج دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.
دەسەڵاتدارانی پەرلەمان داوای پێداچوونەوەی ناوخۆیی بە كێشەكەیان كرد، كە دەركەوت كوشتنی مشكی سەرگەردان لە ئەنجومەنی كۆمۆن و لۆردەكان زۆر قورسترە لە مێشوولەی ئاسایی.
لە پێداچوونەوەكەدا دەركەوتووە كە نزیكەی 600 تەڵە لە چێشتخانە و ناوچە خزمەتگوزارییەكانی كۆشكی وێستمینستەردا هەبووە، بەڵام پێدەچێت مشكەكان بەرگریان هەبێت بەرامبەر بە زۆرێك لە ژەهرەكان.
لە مانگی تشرینی دووەمدا دەركەوت كە پلەی پاكوخاوێنی خۆراكی پەرلەمان لە پێنجەوە بۆ دوو دابەزیوە، چونكە پیسایی مشك لە زۆرێك لە ناوچەكانی پێشكەشكردنی خۆراكی پەرلەمان دۆزرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ڕاپۆرتی پشكنینی تەندروستی كە لەلایەن ئەنجومەنی شاری وێستمینستەرەوە دەرچووە، ئاماژە بەوە كراوە كە چاودێرییەكی گونجاو نییە، هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە پاككردنەوەی هەمەلایەنەی ڕۆژانە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك ئەنجام نادرێت.
لە ساڵی 2014دا، پێنی مۆردۆنت كە ئێستا سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمۆنەكانە، پشیلەی خۆی هێنایە پەرلەمان بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو پرسە بكات.
وتەبێژی پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت: پەرلەمان شوێنێكی سەلامەتە بۆ كاركردن و خواردن، لەگەڵ كۆنترۆڵی سەلامەتی خۆراك و پاكوخاوێنی بەهێز لە شوێنی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پابەندین بە پاراستنی بەرنامەیەكی مرۆیی و ئەخلاقی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئافاتەكان، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر ڕێوشوێنی خۆپارێزی و لەكاتی پێویستدا بەكارهێنانی شێوازی جۆراوجۆری كۆنترۆڵكردن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.