کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە سێکتەری ئاو دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیاری دروستکردنی 41 پۆندی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان داوە، ئەوەش لەپێناو پاراستن و کۆکردنەوەى ئاو.
پێنج لەو پرۆژانە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەکرێین کە پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی گلدانەوەی ئاون و لەسەر ڕووباری خاپوور بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینارە دروستدەکرێن و نزیکەی سێ مەتر، ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بەرزدەکەنەوە.
شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند:''کارەکانی دروستکردنی سێ پۆند تەواوبوون و دوو پۆندی دیکەش لەبواری جێبەجێکردندان و بەم نزیکانە کارەکانیان تەواو دەبن.''
لەبارەی پێکهاتەی پۆندەکان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوتی:بەرزی پۆندەکان نزیکەی سێ مەترە و درێژیشیان 53 مەترە، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا تەواو بن، ڕۆژانە 200 کرێکار و ئامێر کاریان تێدا کردووە، کە75٪ـیان دەستی کاری ناوخۆیین.
پۆندەکان، ئاسانکاریی بۆ پرۆسەی پاککردنەوەی ئاوی رووباری خاپوور دەکەن و ئاستی ئاوی ڕووبارەکەش بەرزتر دەکەنەوە... بەتەواوبوونی هەر پێنج پۆندەکەش، سوودێکی زۆری کشتوکاڵی و گەشتیاریی بۆ ناوچەکە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.