له درێژه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری پازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریكای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدی میوانداری تۆمار كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی یانه‌كانی وه‌رگرته‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای نیۆڤهر جۆس زۆرێللا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو دوو ناوبژیوان به كارتی سوور سێرجیۆ لێۆنی له به‌له‌د وه‌لید به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو لێدانێكی سزای بۆ ریاڵ مه‌درید هه‌ژمار كرد‌و كه‌ریم ینزیمه بهسهركهوتووییی جێبه‌جێی كرد‌و ریاڵی له یاریه‌كه پێشخست .
یه‌ك خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری كه‌ریم بنزیمه گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ عات و ریاڵ مه‌درید دوازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به سی و هه‌شت خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و به‌له‌د وه‌لیدیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌ڤده خاله‌و له پله‌ی پازده‌م مایه‌وه .
هه‌ر له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر چواری ئه‌مرۆ ئێواره به كاتی هه‌ولێرو له یاری دێربی كاتالۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریه‌كه‌ی ده‌كات.
بارسا خاوه‌نی سیی و حه‌وت خاڵه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ئیسپانیۆلیش به دوازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، دادگای ناوه‌ندیی مه‌درید سزای سه‌پێندراوی سه‌ر ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و گۆڵكاری تیپه‌كه‌ی به‌كاتی هه‌ڵگرتووه‌و یاریزانه‌كه ده‌توانێت به‌شداری له یاری ئه‌مرۆ ئێواره بكات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی له هه‌شتی مانگی ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا له گه‌ڕی چوارده‌می خوله‌كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو دواتر یه‌كگرتووی لالیگا ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی سزاداو له سێ یاری تیپه‌كه‌ی دووری خسته‌وه.
هاوكات ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرگوایی و به‌رگریكاری بلاوگڕانا پێكانی چاك بۆته‌وه‌و ناوی له پێكهاته‌ی بارسا بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆماركراوه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا خۆشحاڵی خۆی به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا دوای وه‌ستانی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیو به‌هۆی یاریه‌كانی مۆندیال ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به گوڕوتینه‌وه بۆ یاری دێربی ئاماده‌ن و هیچ كه‌موكوڕیه‌ك له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی به‌دی ناكرێت جگه له پیكێ كه به‌م دواییه به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، چاڤی خۆشحاڵی خۆی به بڕیاری دادگای ناوه‌ندیی مه‌درید به هه‌ڵپه‌ساردنی كاتی سزای لیڤاندۆڤسكی ده‌ربڕی و ئاشكراشی كرد كه ئاراوخۆ پێكانی چاك بۆته‌وه‌و ده‌كرێت بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.