له میانی گه‌ری هه‌ژده‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی لیسته‌ر ستی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئانفێلد به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چوار میوانه‌كان ده‌ست پێشخه‌ریان كرد‌و یاریزان كێرنان دیوسیری هال گۆلێكی بۆ لیسته‌ر ستی تۆمار كرد ، دوای ئه‌م گۆله‌ش خاوه‌ن مال پاله‌په‌ستۆی خسته سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌ی و له خوله‌كی سی و هه‌شت وۆت ڤایسی به‌لجیكی و به‌رگریكاری لیسته‌ر به‌هه‌له گۆلێكی لهسیهر خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاره‌كه‌ی له سوودی لێڤه‌رپۆل یه‌كسان كرده‌وه .
له دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش هه‌مان یاریزان جارێكی دیكه هه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامداو گۆلی دووه‌می له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م له‌سوودی لێڤه‌رپۆل ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی .
یاری به‌سه‌ركه‌وتنی سوور پۆشه‌كان كۆتایی پێ هات و لێڤه‌رپۆل هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه نوسیه‌وه‌و به بیست‌و هه‌شت خال له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه ، لیسته‌ر ستیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و به حه‌ڤده خال له پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.