Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:20

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی نه‌سری سعوودییه‌وه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی نه‌سری سعودی به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند، كارگێڕی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتدو ڕیال مه‌درید گه‌یشتۆته‌ ڕێككه‌وتن و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ یاریزانه‌كه‌ به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ سعودیه‌كه‌ ده‌كات.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، كریستیانۆ له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سر ڕێككه‌وتووه‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی یه‌كی كانوونی دووه‌می دووهه‌زاروبیستوسێ ده‌گاته‌ ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌و به‌فه‌رمی و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز ده‌بێته‌ یاریزانی یانه‌ سعودیه‌كه‌، پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئاشكرایانكردبوو كه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ به‌ بڕی سه‌دوحه‌فتاوسێ ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی ده‌چێته‌ ڕیزی یانه‌ی نه‌سرو ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش له‌ لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌ به‌ گرێبه‌ستێكی ستراتیژی دابین ده‌كرێت.
 به‌مه‌ش كریستیانۆ یه‌كه‌م ئه‌زموون له‌ ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا تاقیده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌و مانچسته‌ریونایتدو ڕیال مه‌دریدو یوڤێنتوس یاری كردو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌ ڕیزه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، كریستیانۆی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ له‌ بیستودووی مانگی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌رو به‌رپرسانی یانه‌كه‌ گرت و به‌ خیانه‌تكار ناوی بردن .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.