Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:24

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد كوژرا

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "قەڵاگا"ی سەر بە شارەدێی موژژ سەر بە شاری کامێران، بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری کامێران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛  له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو، هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران، لە دەروازەی شاری کامێران، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆی 405 کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی دەستبەجێ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران، دوو کەس لە سەرنشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە کە گولـلەیان بەر نەکەوتووە و تەندروستییان باشە، بۆ ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە بانگکراون.

شایانی باسە کە تەرمی فەرشاد ئیبراهیمی بۆ شاری کرماشان گواستراوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان هەتا ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان ڕادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکردووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.