وڵاتانی جیهان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی 2023 بە نمایش و یارییە ئاگرینەكان كە ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئامادەی دەبن، بەتایبەتی دوای سووككردنی ئەو ڕێكارانەی كە پەیوەندییان بە Covid-19ەوە هەبوو لە زۆرێك لە وڵاتان.بەشێوەیەك ئاهەنگەكان لە پاشنیوەڕۆی 31ی كانوونی دووەم (GMT) دەستپێدەكات، كە بەپێی ساڵنامەی زایینی كۆتا ڕۆژە و تا كاتژمێرەكانی سەرەتای 1ی 1 بەردەوام دەبێت .كاتی ئاهەنگەكەش لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە، بەپێی شوێنی هەر وڵاتێك.
دانیشتوانی دوورگەی كیریتیماس كە یەكێكە لە دوورگەكانی كۆماری كیریباتی لە ناوەڕاستی زەریای هێمن، یەكەم كەسن كە پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێ دەكەن.
پاشان ڕۆڵی دەوڵەتی ساموا دێت كە بەشی ڕۆژئاوای دوورگەكانی ساموا لە باشووری زەریای هێمن و شانشینی تۆنگا و بەشێك لە نیوزلەندا لە باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن و پاشان باقی زەوییەكانی لەخۆدەگرێت.
بەدوایدا وڵاتی زەریای هێمن فیجی هەروەها و بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا (نیمچە دورگەی كامچاتكا)، پێش ئەوەی سەری ساڵ بگاتە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا، كە سیدنی كە گەورەترین شاری وڵاتەكەیە و مێلبۆرن ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.
لە جیهانی عەرەبیشدا یەكەم ڕۆژی سەری ساڵ دەگاتە سەڵتەنییەتی عومان، دواتر میرنشینەكان، پاشان باقی وڵاتانی عەرەبی، بە یەك لە دوای یەك، تا دواهەمینیان دەگاتە مۆریتانیا.
كامە وڵات بەر لە هەمووان پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی 2023 دەكات ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.