Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:39

رێباز حەملان: ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بوودجەی 2023ی عێراق ببێتە لە سەدا 14

کوردستان TV
100%


یاریدەدەری  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێباز حەملان رایگەیاند، رێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ھەنگاوی ئەرێنی و پەرەسەندووی دەبێت، بەتایبەت ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بوودجەی ساڵی دارایی ٢٠٢٣ ی عێراق لە سەدا ١٢،٦٧‏ ببێتە لەسەدا ١٤ لەگەڵ چارەسەری دۆسییە ھەڵپەسێردراوەکانی دیکە بەپێی دەستوور.

رێباز حەملان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی زایینی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند و پێداگر و بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەو بەرنامەکانی کابینەی نۆیەم.

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە: "ئەگەر ئاڵنگاری و فاکتەری دەرەکی نەبێتە ھۆی دواکەتنیان ئەوا لە ساڵی نوێ گەشبینم بەوەی کە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و گازی سرووشتی پێدەنێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر بۆ داھاتویەکی باشتر و ھەناردەکردنی نەوت بەردەوام دەبێت".

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە بواری دارایی رێکخستنەوە و چاکسازیکردن لە کۆکردنەوەی داھاتەکانی ناوخۆ لە باج و گومرگ و رسوماتی ناوخۆ دەبنە ھۆی زیادبوونی داھاتە نانەوتییەکان و کەرتی بانکی دەبێتە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی و سیستماتیک.

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی رێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بوودجە رایگەیاندووە "رێکەوتنی ھەرێم و بەغداد ھەنگاوی ئەرێنی و پەرەسەندووی دەبێت، بەتایبەت ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بوودجەی ٢٠٢٣ ی عێراق لە سەدا ١٢،٦٧ ببێتە لە سەدا ١٤ لەگەڵ چارەسەری دۆسییە ھەڵپەسێردراوەکانی دیکە بەپێی دەستوور".

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشداوە کە مووچەی مووچەخۆران بەردەوام لە کاتی خۆی دەبێتە بوژانەوەی باری دارایی و ئابووری ھەرێم و جوڵەیەکی بەرچاوی دەبێت لە بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانی.

یاریدەدەری مةسرور بارزاني سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "ئەو ھەنگاوە ئەرێنیانەی کە دەنرێت بۆ تەبایی لایەنە سیاسیییەکان، ئەم ھەرێمە پێگەیەکی کاریگەر و ستراتیژی ھەیە لە رووی سیاسی و ئابووری و جیوگرافی و فەرھەنگی پێکەوەژیانی ھەموو پێکھاتە و ئایینەکانی تێدا کۆبوونەتەوە و لە رووی پەیوەندییە نێودەوڵەتیییەکان دەچێتە ئاستێکی گەشەسەندوو تر".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.