یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا بڕیاریدا ئاڵای سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی فیفا له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه له شاری زیورخی سویسرا بۆ نیوه دابگیرێت.
ئه‌ویش بۆ ڕێزلێنان له گیانی پێلێی ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی به‌ڕازیل، لای خۆشیه‌وه جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی فیفا له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند كه پێلێ كه‌سێكی ناوازه بوو له زۆر لایه‌نی جیاداو هه‌ر به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه، ئینفانتینۆ پێلێی به پاشا ناوبرد‌و ئاشكراشی كرد كه توانا‌و لێهاتوویی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه هه‌رگیز وێنه‌ی نه‌بووه‌و هه‌موو كاتێك به سیما پێكهنیناویهكهی و به وته شیرینه‌كانی به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاوی ناوه.
سه‌رۆكی فیفا گوتیشی، له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا شهڕهفێكی گه‌وره‌م هه‌بوو كه به‌م ئه‌فسانه‌یه بگه‌م و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌م، پێلێ ده‌یزانی چۆن به‌رگری له‌خۆی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وهزشوانێكی نموونه‌یی و ڕه‌وشت به‌رز بوو كه ڕێزێكی زۆری له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌گرت، ئه‌وانه‌ی تۆپی پێیان خۆشده‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌ویست ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له دونیادا نه‌مێنێت، ئێستا هه‌موومان هه‌ست به بۆشایی نه‌مانی پێلێ ده‌كه‌ین و خه‌مبارین، ئه‌و تا هه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكی فیفا: پێلێ كه‌سێكی ناوازه بوو له زۆر لایه‌نی جیادا، هه‌ر به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.