Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:31

ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهان: ناوبانگ و میراتی پێلێ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ هه‌ر به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌باره‌ت به‌ كۆچی دوایی پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، ئه‌ستێره‌ وه‌رزشیه‌كانی وڵاتانی جیهان و كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشیی و هونه‌ری و سیاسیه‌كان و یانه‌و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ په‌یامه‌كانیاندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ ده‌ربڕی و به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی پایه‌ به‌رزو بلیمه‌ت و سه‌رچاوه‌ی به‌خشش و قوتابخانه‌یه‌كی تۆپی پێی نموونه‌یی بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی وه‌سفكرد.
 هه‌ریه‌ك له‌ نێیمار داسیلڤاو ڕۆناڵدۆی دیارده‌و ڤینیسیۆز جونیۆر و لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبێرتۆ كارلۆس و زینه‌دین زیدان و دێڤید بێكهام و ئوساین بۆڵتی ئه‌ستێره‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و ڕافائێل نادالی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ په‌یامه‌كانیاندا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوبانگ و میراتی پێلێ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ هه‌ر به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌و به‌هره‌و توانا ناوازه‌كانی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ له‌ مێژوودا بێ وێنه‌ بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و ناودارترین وه‌رزشوانانی سه‌ده‌ی پێشوو.
 هاوكات هه‌ردوو یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌راو خولی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه‌ له‌ یاریه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی هه‌ردوو خوله‌كه‌دا یاریه‌كان به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پێلێ ده‌ستپێده‌كات.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.