Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:13

وێنە.. بەفر بەرزاییەكانی جەبەل ئەللوز لە سعوودیە دادەپۆشێ

کوردستان TV
100%

بەرزاییەكانی جەبەل ئەللوز لە ناوچەی تەبوك لە باكووری ڕۆژئاوای شانشینی سعودیە بە تارای سپی بەفر و كەشێكی دڵڕفێنی زستانە ماڵئاوایی لە ساڵی 2022 دەكەن.چیاكە یەكێكە لە بەرزترین لوتكە شاخەكانی سعوودیە و بەرزییەكەی 2549 مەتر دەبێت، هەروەها بەرزترین شاخی ناوچەی تەبوكە.
بێگومان هاووڵاتیان و سەردانكەران ئەم ساتانە و كەشوهەوای تایبەتی بەفربارینیان لەدەست نەدا و پەلەیان كرد بۆ چێژوەرگرتن لەو دیمەنە سەرنجڕاكێشانەی بەفر كە لێوار و ڕیشاڵی بیابانی داپۆشیبوو لە دیمەنێكدا كە ڕۆژانە دووبارە نابێتەوە.
لەوبارەیەوە عەدەسەی فۆتۆگرافەری سعودی فەواز حەربی توانی كەشوهەوای جیاوازی بەفربارین لە ناوچەی تەبوك بەڵگە بكات، بەمەبەستی تیشك خستنە سەر دیمەنە سەرسوڕهێنەرەكانی جەبەل ئەلوز كە لە 28ی كانوونی دووەمدا بە ڕەنگی سپی خۆی داپۆشرا.
حەربی بە زمانی عەرەبی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، فۆتۆگرافی بە تایبەتی دۆكیۆمێنتكردنی بارودۆخی كەشوهەوا، خولیایە بۆی، ئاماژەی بەوەشكرد كە ناتوانێت لە پێشوازیكردنی ئەو سەردانیكەرە سپی پێستە بێبەش بێت، كە لوتكەكانی جەبەل ئەللوزی لە سعوەدیە ڕازاندەوە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.