نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵی تازه‌ی زایینی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
نێچیرڤان بارزانى، ساڵى تازه‌ى زایینى، پیرۆز ده‌كات
ساڵى تازه‌ى زایینى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌کان، له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم ساڵى به‌دیهاتنى هیواكان و سه‌ركه‌وتن, بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و په‌تا و ناوخۆشییه‌كان بێت، ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى، باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.
ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان، ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت. با له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى تازه‌دا، یه‌كڕیزى، ته‌بایى، پێكه‌وه‌یى، یه‌كترقبووڵكردن و هاریكاریى هاوبه‌ش، بكه‌ینه لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێى په‌یوه‌ندیى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان. پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پاراستن و مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستوورییه‌كان و فیدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كیش ئاماده‌یه له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، بۆ به‌دیهێنانى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى له عێراق، به شێوه‌یه‌ك ماف و شایسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات پارێزراو بن.
له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و دۆستان و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌ده‌ین. له هاریكاریى هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و نه‌هێشتنى تیرۆرستان. پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى.
كار ده‌كه‌ین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى زیاترى فره‌یى، پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یى، پاراستنى دیموكراسى، مافه‌کانی مرۆڤ، یه‌کسانی و ئازادییه‌كان. به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له ساڵى نوێ و داهاتوو ده‌ڕوانین. هیواى ته‌ندروستییه‌كى باش، سه‌ركه‌وتن، شادى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/12/31
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.