Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:31

لەمساڵدا زیاتر لە 700 حاڵەتی خۆكوشتن لە عێراق تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

ئەو حاڵەتە نەرێنیانەی لە عێراق بڵاودەكرێنەوە، وەك خۆكوشتن، جیابوونەوە، توندوتیژی خێزانی، لەم دواییانەدا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، ئامارەكانی ئەم دواییە ژمارەیەكی "نائارامكەر"یان دەرخستووە كە هەڕەشە لە كۆمەڵگەی عێراق دەكەن، ئەمەش وادەخوازێت لایەنە پەیوەندیدارەكان بەجددی وەریبگرن. 
خۆكوشتن..
لەعێراق تا ئێستا لەمساڵدا زیاتر لە 700 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركردووە، جگە لەوەی ساڵی ڕابردوو 772 حاڵەتی خۆكوشتنی تۆماركردووە، بەشێوەیەكی مامناوەندی ڕۆژانە دوو حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوە.
تووندووتیژی خێزانی..
عێراق لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە توندوتیژی خێزانی زیادی كردووە، بەو پێیەی لە ساڵی 2022دا هەزار و 300 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان تۆماركراوە، هەروەها لە ماوەی ئەمساڵدا 169 كچی هەڵهاتوو گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خێزانەكانیان
جیابوونەوە..
عێراق نزیكەی "61,276" حاڵەتی جیابوونەوەی لەماوەی ئەمساڵدا بۆ ماوەی 10 مانگ تۆماركراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.