Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:54

لە سلێمانی کەسێک بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 31ـی 12ـی 2022 دوو کەس غازی سۆپا لێیداون، لە ئەنجامدا کەسێکیان گیانی لەدەست دا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە دا کە لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی دوو گەنج کە هەردووکیان تەمەنیان 35 ساڵ بووە، گازی سۆپا لێیداون، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئیسماعیلە، کەسەکەی دیکەش ناوی وائیلە و تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.