Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:34

ئاگر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو شەممە 31ـی 12ـی 2022 ئاگر لە بەشێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کەوتەوە، هیچ زیانێکی ئەوتۆ لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاند: ئاگر لەناو کافتریایەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کەوتەوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.