Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:52

جگەرەكێشان دەبێتە هۆی دابەزینی توانای مەعریفی

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەك دەریخستووە كە جگەرەكێشان دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ لە دەیەی چوارەمی تەمەنیدا تووشی دابەزینی مەعریفی بكات.
توێژینەوەیەك لەسەر 136018 بەشداربووی سەروو تەمەنی 45 ساڵ لەلایەن تیمێكی زانكۆی ویلایەتی ئۆهایۆ (OSU) دەركەوتووە كە لەسەدا 10ی جگەرەكێشەكان لە تەمەنی ناوەڕاست یان زیاتردا دەستیانكردووە بە لەدەستدانی بیرەوەری و سەرلێشێواوی. 
كێشەی مەعریفی لە كەسانی تەمەن ناوەڕاستدا دەگمەنە، بەو پێیەی مێشك دەست ناكات بە لەدەستدانی كارەكانی تا دوای تەمەنی 65 ساڵی لە زۆربەی حاڵەتەكاندا. جگەرەكێشان پەیوەندی بە چەندین كێشەی تەندروستی گرنگەوە هەیە لە تەمەنی دواتردا، وەك نەخۆشی ئەلزەهایمەر و شێرپەنجە و چەندانی تر. هەروەها ژنان زیاتر تووشی دابەزینی مەعریفی دەبن لە چاو پیاوان.
جگەرەكێشان لە مێژە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی دابەزینی توانای زانستەوە هەیە وەك نەخۆشی ئەلزەهایمەر، بەڵام نیشانەكانی ئەم كێشانە لە كەسانی تەمەن ناوەڕاستدا دەگمەنن.
بۆ لێكۆڵینەوەكەیان كە لە گۆڤاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر بڵاوكراوەتەوە، توێژەران ڕاپرسییەكیان لە نمونەیەك لە نزیكەی 140 هەزار كەس ئەنجامداوە سەبارەت بە خووی جگەرەكێشانیان و ئایا هەستیان بەوە كردووە لەو ماوەیەدا تووشی لەدەستدانی بیرەوەری بوون.
دكتۆر جێفری وینگ، نووسەری باڵای توێژینەوەكە و مامۆستای پەتا لە ئۆهایۆ دەڵێت: ئەو پەیوەندییەی كە بینیمان زۆرترین گرنگی هەبوو لە گروپی تەمەنی 45-59 ساڵان، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات كە وازهێنان لە جگەرەكێشان لەم قۆناغەی ژیاندا ڕەنگە سوودی هەبێت بۆ تەندروستی مەعریفی.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.