Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:48

بۆ دواجار .. ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراو لە نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ لە سعوودیە بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ئەو دوو ئەستێرە گەورەیە كە بریتین لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ دواجار ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە پێش ئەوەی واز لە یاری تۆپی پێ بێنن، ئەمەش دوای ئەوەی ژیانی وەرزشی سەرقاڵی بۆ هەریەكەیان كە پڕ بوو لە دەستكەوت و نازناو .
ڕۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ لە یارییەكی دۆستانەدا بەرامبەر مێسی تەمەن 35 ساڵ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و تیپێك كە لە دیارترین یاریزانەكانی ئەلنەسر و ئەل هیلال یاری دەكات.
ئەم یارییە لە چوارچێوەی چالاكییەكانی وەرزی گەشتیاری ڕیاز ئەنجام دەدرێت و یارییەكە لە یاریگای مارسۆل پارك لە 19ی 1-2023 بەڕێوەدەچێت.
ئەم بیرۆكەیە دوای ئەوە دێت كە “دۆنی پورتوگالی” گرێبەستێكی مێژوویی لەگەڵ یانەی ئەلنەسری سعودی واژۆكرد و تا هاوینی 2025 درێسەكەی لەبەر دەكات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.