سادق عەتیە،شارەزای كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی باران بارین روو لە عێراق بكات.
گوتیشی: پێدەچێت كەشوهەوای وڵات لە لێواری كەشوهەوای باراناوی یەك لە دوای یەكدا بێت لەماوەی ئەم مانگەی ئێستادا، یەكەم بارودۆخی كەشوهەوا كاریگەرییەكەی لەسەر ئەم هەفتەیە دەبێت، كە لە ئێوارەی دووشەممەوە دەستپێدەكات و لەكاتژمێرەكانی ڕۆژ و ئێوارەی پێنجشەممە كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،بارانەكە لە هەموو شارەكاندا جیاواز دەبێت، لەگەڵ هەورە بروسكە و ڕەشەبا، لوتكەی دۆخەكەش لە ڕۆژی چوارشەممەدا دەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، شارەكانی باشوور، بە شاری بەسرەشەوە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی چاوەڕوانكراویان هەیە، لەكاتێكدا بیابانی باشوور بە گشتی كەمترین باران بارین لەم حاڵەتەدا وەردەگرێت.
لای خۆیەوە، عەلی موسەوی، پێشبینیكەری كەشناسی، پێشبینی دەكات وڵاتەكە كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردی لەسەر بێت، لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانیدا.
موسەوی گوتی، لە یەكەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێدا پێشبینی دەكرێت كەشوهەوای سەرتاسەری وڵات زستان و سەرما بێت بە شێوەیەكی نایاب، بەهۆی بەردەوامی دابەزینی پلەكانی گەرما كە لە ئەنجامی قووڵبوونەوەی بارستە هەوای سارد .
شەپۆڵێكی باران بارین روو لە عێراق دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.