Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:33

لاوێكی دیكه‌ی كورد به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه‌31ى12ى2022،بورهان ئەلیاسی، دووکاندار و تەمەن 22 ساڵ، دوای پێکرانی شانی بە گولـله‌ی هێزەی ئه‌منییه‌كان، بۆ نەخۆشخانە گواستراوە کە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

هەنگاو زانیویەتی کە لە کاتی دەستڕێژی هێزە ئه‌منییه‌كان لە بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە، سەرەڕای گیان لەدەستدانی بورهان ئەلیاسی، 8 هاووڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، لەنێو بریندارەکاندا منداڵێکیش هەیە و باری تەندروستی دوو کەس لەوان مەترسیدار ڕاگەیندراوە.

هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران، سەرەڕای داخستنی ڕێگاکانی چوون بۆ گۆڕستان، لە ڕێگاکانی دەرەوە و نێو شاردا تەقەیان لە خەڵک کردووە. بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە هەنگاو پێشتر بڵاوی کردووەتەوە ئەم هێزانە گازی فرمێسکڕێژیان ڕوو بە خەڵک بەکار هێناوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.