ڤیتالی كلیچكۆ، سەرۆكی شارەوانی كیێڤ پایتەختی ئۆكراینا، كەمتر لە كاتژمێرێك دوای دەستپێكردنی ساڵی نوێ لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام رایگەیاند: لە پایتەخت دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و بەرگریی ئاسمانیی كارایە.
لەوبارەیەوە شایەتحاڵانی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە كە گوێیان لە تەقینەوەكان بووە لە كیێڤ و ناوچەكانی دەوروبەری، هاوكات خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەكان ڕایانگەیاندووە كەزەنگی ئاگاداركەرەوە لە سەرانسەری ئۆكرانیا بۆ هۆشداریدان لە هێرشی ئاسمانی لێدراوە.
هاوكات لەگەڵ دەنگی ئاگاداركەرەوە، هەندێك كەس لە باڵكۆنەكانیانەوە هاواریان دەكرد: شكۆ بۆ ئۆكرانیا، شكۆمەندی بۆ پاڵەوانەكان.
ڕۆژی شەممەی ر، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بەڵێنیدا وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە شەڕەكانی دژی ڕووسیا تا "سەركەوتن" و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو خاكانەی كە مۆسكۆ داگیری كردبوون بۆ ژێر دەسەڵاتی كیێڤ.
زێلێنسكی لە وتارەكەیدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە گوتی: ئێمە شەڕ دەكەین و بەردەوام دەبین لە شەڕكردن تا سەركەوتن، بەو هیوایەی ساڵی نوێ "ساڵی گەڕانەوە خاكەكانمان" بێت بۆ سەروەری ئۆكرانیا.
ناوبراو ستایشی خۆڕاگری ئۆكرانیای كرد لە بەرامبەر لەشكركێشی ڕووسیا كە لە مانگی شوباتەوە دەستی پێكرد و گوتی ساڵی ڕابردوو ئەو ساڵە بوو كە ئۆكرانیا جیهانی گۆڕی.
لە یەكەم كاتژمێری ساڵی نوێدا دەنگی تەقینەوە لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا بیسترا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.