له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری دێربی هه‌رێمی كاتالۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریه‌كه‌ی كرد، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریزانانی بارسا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و حه‌وت خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ گۆڵێكی بۆ بلاوگڕانا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به سوودی خاوه‌ن ماڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و دوای هه‌وڵی به‌رده‌وامی یاریزانانی ئیسپانیۆل بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری و له خوله‌كی حه‌فتاویه‌كدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئیسپانیۆل هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان خۆسێلو گۆڵی به‌رامبه‌ری میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش، ماتیۆ لاهوزی ناوبژیوان هه‌ریه‌كه له جۆردی ئه‌لبای یاریزانی بارسێلۆناو ڤینیسیۆز سۆزای یاریزانی ئیسپانیۆلی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو هه‌ردوو تیپ یاریه‌كه‌یان به ده یاریزان ته‌واكرد، هاوكات ناوبژیوان دوازده كارتی زه‌ردی به ڕووی یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌رزكرده‌وه‌و كارتێكی زه‌ردیشی دایه چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ری بارسا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و هه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی گۆڵ له‌پێش ڕیال مه‌دریدی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێت، ئیسپانیۆلیش به سێزده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
له‌لالیگادا بارسێلۆنا 2 خاڵی له‌ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.