له میانی گه‌ری هه‌ژده‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگله‌را یانه‌ی ئارسنال له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی برایتۆنی میوانداری تۆمار كرد‌و له یاریه‌كی پر گۆل‌دا به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤالمهر به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری و له دووه‌م خوله‌كدا بۆكایۆ ساكا گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، له خوله‌كی سی‌و نۆ مارتن ئۆدیگارد ئارسنالی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و حه‌وت ئیدوارد نیكیتا گۆلی سێیه‌می بۆ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن تۆمار كرد ، كاورۆ میتۆما له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش گۆلێكی بۆ برایتۆن تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه.
پێنج خولهك دواتر گابریێل مارتێنێللی گۆلی چواره‌می بۆ ئارسنال تۆمار كرد، له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت ئیڤان ڤێرگسۆن گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار ركدو یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئارسنال چوارده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به چل و سێ خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد‌و یانه‌ی برایتۆنیش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و چوار خال له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای مۆلینیۆ له شاری ولڤه‌رهامپتۆن به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی مان یونایتد بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌شدا، یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش مان یونایتد سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی و دوو خاڵ، ولڤه‌رهامپتۆنیش ده‌یه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاند‌و به سێزده خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را دوو خاڵی له یاریگای خۆی له‌ده‌ستداو له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خوله‌كه‌دا، به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێڤێرتۆنی میوانی یه‌كسان بوو.
یاریه‌كه له یاریگای ئیتیحاد له شاری مانچسته‌ر به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزلینان له گیانی پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل ده‌ستی پێكرد، یاریزانانی مان سیتی له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستوچواردا، ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئه‌ستێره‌ی سیتیزێنز گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده بیستویه‌ك گۆڵ.
پاشان له خوله‌كی شه‌ست و چواردا، یاریزان دێمارای گرای گۆڵی به‌رامبه‌ری ئێڤێرتۆنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئێڤێرتۆنیش به پازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.