یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئوردونی واژۆده‌كات.
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: دەستەی کارگێڕی یانەکەمان گەیشتە رێکكەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئوردنی (زەید جەمال ئەبو عابد) بەمەبەستی یاریکردن لە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یاریزان ئەبو عابد، لە دایکبووی 1993 ـە و لە سێ هێڵ یاری دەکات، کە (هێرشبەر، دوای هێرشبەر، باڵەکانی یاریگا)ن، وە ناوبراو پێشتر یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی (فەیسەڵی، السلگ، یەڕموك، شەباب ئوردن) کردووە، وە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، یاری بۆ هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (تازە پێگەیشتووان، لاوان، ئۆڵۆمپی، هەڵبژاردەی یەکەمی ئوردن) کردووە.
هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئوردونی واژۆكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.