لەكاتی قوڕگ ئێشە چۆن جیاوازی نێوان هەوكردنی ڤایرۆسی و بەركتریاییدا بكەین ؟، ئەی ئەگەر دژە بەكتریا بەكارنێت چ دەرمانەك بەكاردێت لۆ نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان ؟
لهم روانگهوه (د. هاوژین تەها – پزیشكی دێرینی نەخۆشییەكانی هەناو) دهڵێت"ڕۆژانە نەخۆش دەبینین كە نیشانەكانی هەڵامەت یان ئینفلەوەنزای هەیەو وەك هەوكردنی بەكتریایی قوڕگ و لەوزەتێن و كۆئەندامی هەناسە دەستنیشان كراینەو دەرمانی دژە بەكتریای وەرگرتییە كە پێویست نییە لۆ نەخۆشییەكەی و تەنیا مەسروفی زیادو زیانە بە نەخۆش و زیادبوونی بەكتریا سەرسەختەكانە".
(د. هاوژین تەها)لەڕووی زانستیهكهیهوه دهڵێت" زۆربەی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسیانە خۆیان چاك دەبن بە بەرگری لەش و چەند ڕۆژێك دەخایەنێت و تەنیا نەخۆشەكان ئامۆژگاری دەكرێن بە وەرگرتنی پشوو كە زۆر گرنگەو خواردنەوەی شلەمەنی و دەرمانی ئازارشكێن و وە سەرچاوە زانستیەكان باسی دەرمانی تریش دەكەن بۆ نیشانەكانی دیكەی ئەو نەخۆشییانە كە لە خوارەوە باسكرایە لەگەر سەرچاوەكانی".
ههروهها دهڵێت" هەندێكجار دەرمانی دژە ڤایرۆس بەكاردێت وەك (ئۆسێلتامیڤیر) لەلایەن پزیشكەوە بۆ چەند گروپێكی نەخۆش كە مەترسییان زیاترەو بەرگری لەشیان لاوازەو ئەگەری هەیە بە توندی نەخۆشییەكە بگرن و جاری واش هەیە نەخۆش لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسی نیشانەكانی هەوكردنی بەهۆی بەكتریاش لێی پەیدا دەبێت و دژە بەكتریای پێویست دەبێت، بەڵام ئەوانە كەمن و زۆرینە ئەوەیە كە تەنیا هەڵامەت یان ئینفلەوەنزایەكی سادەی هەیە كە لەخوارەوە هەم نیشانەكانی هەم چارەسەرییەكانیان باس دەكەین".
له بارهی هۆكارەكانی قوڕگ ئێشە (د. هاوژین تەها) چهند خاڵێك دهخاته ڕوو كهبریتی ین له :
هەڵامەت یان سەرماو بەهۆی ڤایرۆسەوە.
یان پەتایەكی وەرزییە.
یان هەوكردنی بەكتریایی قورگ و لەوزەتێن.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.