ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماری ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوەی بڵاوكردەوە كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق روویداوە .
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆی گشتی (32477) سی و دوو هەزار و چوار سەد و حەفتا و حەوت ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە ماوەی ساڵی 2022دا تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا لە ژمارەی تۆماركراوی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە سەرووی هەموو پارێزگاكانەوە بووە، لەكاتێكدا پارێزگاری كەركوك كەمترین بووە .
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: ئێمە هەوڵدەدەین هۆشیاری خۆپارێزی بڵاوبكەینەوە و كلتوری خۆپاراستن لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوبكەینەوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕووداوە تۆماركراوەكان بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە زیان و برینداربوونی مرۆڤ. هەروەها كەمكردنەوەی زیانەكانی ماددی كە ئابووری نیشتمانی ماندوو دەكات .
عێراق .. نزیكەی 33 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە ماوەی ساڵی 2022 تۆمار كراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.