ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی یارییە ئاگرینەكان و فڕێدانی هەڕەمەكی لە میانی ئاهەنگی سەری ساڵ لە بەغدا 150 بریندار تۆماركراون.
سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، ژمارەی برینداربوونی سەرەتایی لە بەغدا لە ئەنجامی یارییە ئاگرینەكان و فڕێدانی بێ جیاوازی گەیشتووەتە 150 كەس، جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ حاڵەتێكی مردن نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرێك لە بریندارەكان لە كاتژمێرەكانی یەكەمدا ناگەڕێنەوە، بۆیە وەزارەت ئاماری تەواو ئەمڕۆ دەدات.
بەغدا .. لە میانی ئاهەنگی سەری ساڵدا 150 بریندار تۆماركراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.