Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:05

لە میانی ئاھەنگەکانی ساڵی نوێدا 30 حاڵەتی برینداربوون لە ھەولێر تۆمارکراوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە وەکو ئامادەباشییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر حاڵەتێکی لەناکاو چەند تیمێکی تەندروستییان پێکهێناوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە شەوی رابردوو لە رێگای 10 تیمی پزیشکییەوە چارەسەری چەند حاڵەتێکی برینداربوونی جۆراوجۆر کراوە.

راشیگەیاندووە کە شەوی رابردوو، تیمەکانیان پێشوازییان لە 30 حاڵەتی برینداربوونی جۆراوجۆر کردووە کە لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ساڵی نوێ برینداربووبوون و پێویستییان بە چارەسەرکردن ھەبووە و چارەسەری پێویستییان بۆ ئەنجامدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.