ئەمڕۆ یەکشەممە1ى1ى2023، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە 153 ھەزار دیناری عێراقی فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ شەممە بە 152 ھەزار و 800 دینار فرۆشرا.
دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا، 152 و 800دینار فرۆشرا و بە 152 ھەزار و 700 دینار کڕدرا.
لە ماوەکانی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە زنجیرەیەک رێوشوێنی بەئامانجی جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر.
لە 19ی کانوونی دووەمی 2020دا، بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار 450 دینار دیاریی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.