میدیاكانی لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویان كردەوە كە دوو فڕۆكەی جۆری ئەیرباس 321 كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی رەفیع حەریری لە بەیروت وەستابوون، بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی لە ئاهەنگی سەری ساڵدا زیانیان بەركەوتووە.
ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی جەدید ڕایگەیاندووە كە ئەو دوو فڕۆكەیە سەر بە هێڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
ئەو دوو فڕۆكەیەی كەزیانیان بەركەوتووە بۆ چاككردنەوە كێشراونەتەوە و تا ئێستاش هیچ وردەكارییەك لەبارەی هیچ زیانێكەوە نەخراوەتەڕوو.
لە میانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا تەقەی هەڕەمەكی بەر دوو فڕۆكە دەكەوێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.