Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:49

ساسان عەونی: داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 55% زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە کە بەپێی ئەو پلانەی دایاننابوو، وەزارەتەکەیان توانیویەتی لە ساڵی ڕابردوودا 55%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن و بەشێکی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەکان خەرج دەکرێتەوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەگەڵ ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین کە بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022ـمان دانا و ئامانجان ئەوە بوو کە بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکو 22ـی 12ـی 2022 کە دوا ڕۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگەکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە کە بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.

ڕاشیگەیاند: پلانی خۆمان ئەوەبوو کە داهاتەکە 35% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەموو سەرۆکایەتییە گشتییەکان و سەرۆکایەتییە شارەوانییەکان، هەموو فەرمانگەکان و دەستەی گەشتوگوزار و هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، توانرا رێژەی داهاتمان 55% بە بەراورد بە ساڵی 2021 زیاد بکەین.

ساسان عەونی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان بە دوو شێوە دەتوانن سوود لەو داهاتە وەربگرن کە 15%ـی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە کەرتی ئاویش وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونی کردەوە کە 17%ـی ئەو داهاتە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی لە شار و شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.