Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 20:24

هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر پۆلیسی میسڕ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردووی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری ئیسماعیلییه‌ له‌ وڵاتی میسڕ گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ بووه‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی 12 كه‌س.

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان بوون هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردووی سه‌ر شاری ئیسماعیلییه‌ی وڵاتی میسڕیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری ئیسماعیلییه‌، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 12 كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ زۆرینه‌یان هاووڵاتی سڤیل بوون.

له‌ هێرشه‌كه‌دا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ سێیانیان ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس بوون، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی سڤیل كه‌ تا ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 8 كه‌سی تریش بریندار بوون.

له‌ كاتی هێرشه‌كه‌شدا یه‌كێك له‌ هێرشكه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ هاته‌ كوشتن.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری دوورگه‌ی سینا له‌ وڵاتی میسڕ بوونیان سه‌لمێنرابوو و چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كه‌مینه‌ كریستیانه‌كانی ناوچه‌كه‌ و له‌ هێرشه‌كانیشدا چه‌ندان هاووڵاتی سڤیل و قوربانی كه‌وتبووه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.