Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:43

له‌ پارێزگایه‌كی عێراق دوو ڕۆژی تر كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای به‌سڕای باشووری عێراق به‌ فه‌رمی دوو رۆژی داهاتووی كرده‌ پشوو له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خۆئاماده‌كردنی یارییه‌كانی كه‌نداوی 25 كه‌ بڕیاره‌ له‌و شاره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

دیوانی پارێزگای به‌سڕا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕا بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م و دووسبه‌ی سێشه‌م له‌ ته‌واوی داموده‌زگاكانی پارێزگاكه‌ی پشووی فه‌رمی بێت بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئاماده‌كاری جامی كه‌نداوی 25.

بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 6ی 1ی 2023 یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا ده‌ست پێ بكات به‌ به‌شداری 8 هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی (سعوودییه‌، عومان، یه‌مه‌ن، قه‌ته‌ڕ، ئیماڕات، كوێت و به‌حرێن) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی مێواندار، یارییه‌كانیش تا رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ به‌ردوامیان ده‌بێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.