خوشكێكی پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌ڕازیلی ئاشكرای كرد كه تا ئێستا دایكیان به مردنی براكه‌یان نازانێ و پێیان نه‌گوتووه كه كوڕه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گیانی سپارد.
سیلیستی دایكی پێلێ كه ئێستا ته‌مه‌نی له سه‌رووی 100 ساڵه‌وه‌یه، له‌لای ماریای كچی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، تا ئێستا هه‌واڵی مردنی ئه‌فسانه‌كه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلییان پێ ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه بۆ مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی دانراوه، بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی پێلێ ببرێته‌وه ماڵی دایكی.
ماریای خوشكی پێلێ له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: دایكم ته‌مه‌نی گه‌وره بووه و زۆر شت تێناگات و له‌بیری ده‌كات، رۆژانه كاتێك كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌سته‌كانی و ئاگایی وه‌ك پێویست نییه.
گوتیشی: هه‌ر كاتێك ناوی پێلێ ده‌هێنین، چاوه‌كانی ده‌كاته‌وه و پێمان ده‌ڵێت دوعای بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گوێیه‌كانی گران بووه و ته‌نانه‌ت نازانێت ئێمه چیش ده‌ڵێین.
پێلێ رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دایكی پێلێ كه مانگی ڕابردوو ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كرده‌وه، ئه‌و كات پێلێ له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام پیرۆزبایی بۆ نارد.
بڕیاره دووسبه‌ی سێشه‌م له مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره و شایسته‌دا پێلێ له شاری سانتۆسی به‌ڕازیل ئه‌و شاره‌ی كه زۆربه‌ی ژیانی وه‌رزشی له‌وێ به‌ڕێ كرد، به خاك بسپێردرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.