Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:50

زیره‌ك كه‌مال : ساڵی 2022 له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ناو‌خۆیی كوردستان ئارام بووه‌

Suhail tahir
100%

زیره‌ك كه‌مال چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كوردستان له‌ ساڵی رابردوو به‌ به‌رنامه‌ی مژاری ڕاگه‌یاند: ساڵی 2022 ساڵێكی پڕ له‌ رووداو بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و عێراق و هەرێمی كوردستان، ئه‌مرۆش درێژكراوه‌ی دوێنێیه‌، بۆیه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی رابردوو زۆر گرنگه‌.

ڕاشیگەیاند: ساڵی 2022 له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌خۆیی ئارام بووه‌، به‌ڵام له‌ ڕووی ده‌ره‌كی هه‌وڵ به‌رده‌وام بووه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوه‌خۆی هه‌رێم، وه‌ک بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا، كه‌ ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان باسی لەوە کرد کە  له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ بەپێی ده‌ستوور گرفت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

زیره‌ك كه‌مال چاودێری سیاسی، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی سیاسی، هه‌ندێ جار گرژی دروست بووه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوو به ‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دوو ئیداره‌یی واتە گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌ڕی ناوه‌خۆ، پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

هەروەها گوتی: پێویسته‌ تێڕوانینمان بۆ ئه‌وه‌ بێت پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان بكه‌ین نه‌ك بیر له‌ دوو ئیداره‌یی بكرێته‌وه‌، كه‌ ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی كورد به‌شداربوونی ته‌واوی چین و توێژه‌كان بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ دواتر تاوەکو ئه‌مڕۆ ڕوو له‌ كه‌می ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاتی ئێمه‌ ڕاسته‌ڕێ نه‌بووه‌، میدیا رۆڵی باش نه‌بینیوه‌ له‌و پرسه‌ گرنگه‌.

باسی لەوەش کرد کە تاوەکو ئێستاش ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌بووه‌ له‌ناو دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان وه‌ک په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ده‌ستتێوه‌ردانی كه‌سایه‌تییه‌ حزبییه‌كان له‌ناو كاروباری حكوومه‌ت كوفرێكی گه‌وره‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.