Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:50

لەڕووی ئابوورییەوە ساڵی 2023 سەخت دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەکشەممە 01ـی 01ـی 2023 جەختی کردەوە ساڵی 2023 بۆ ئابووری جیهان ساڵێکی سەخت دەبێت.

کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ساڵی 2023 بۆ ئابووری جیهان ساڵێکی سەخت دەبێت، چونکە ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر ئابووری جیهان زیانیان پێ دەگات، واتە ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا و چین.

ڕاشیگەیاند: ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سەختتر دەبێت، چونکە سێ زلهێزەکەی جیهان، کە ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی و چین لە یەک کاتدا گەشەی ئابوورییان پاشەکشە دەکات.

پێشتریش دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی ئابووری CEBR ئاماژەی بەوە دابوو کە لە ساڵی 2023 ئابووری جیهان دووچاری داڕمانێکی گەورە دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدا کە لە ساڵی 2019ـەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی جیهانی گرتبوو، بەمەش قەیرانێکی ئابووری دووچاری جیهان ببووەوە، هەروەها لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان بە گشتیی و وڵاتانی ئەوروپا دروست کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.